تێکۆشه‌ر و ڕووناک‌بیری ناسراوی کوردی سووریا، مه‌شعه‌ل ته‌مۆ ڕۆژی جومعه له شاری قامشلۆ ته‌قه‌ی لێ‌کرا و کوژرا، به پێی ده‌نگ و باسی چه‌ند ماڵپه‌ڕی کوردی سه‌عات 4ی ئێوارێ هێرش کراوه‌ته سه‌ر ماشێنه‌که‌ی. کوڕه‌که‌ی و هاوڕییه‌کی سه‌ر به شه‌پۆلی دواڕۆژی سووریا به نێوی زاهید له‌گه‌ڵی بوون. مه‌شعه‌ل ده‌سبه‌جێ کوژراوه، کوڕه‌که‌ی و هاوڕێکه‌شی بریندار بوون و گهیێندراونه نه‌خۆشخانه. کوژرانی ڕووناک‌بیری کورد مه‌شعه‌ل ته‌مۆ که چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر له زیندان ئازاد ببوو، خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد له سووریا و تێکۆشانی دژی دیکتاتۆری به‌عس له‌م وڵاته!
نظرات شما عزیزان: