به گوێره‌ی راگه‌ێندراوی (روابط عمومی) فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی سه‌قز
كه ده‌قێكی ئاراسته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز كراوه، بڕیار وایه ئه‌م
فه‌رمانگه چالاكیه‌كی گه‌وره‌ی وه‌رزشیی له رێكه‌وتی ٢٥ی خاكه‌لێوه، ساز
بكات.له‌م راگه‌ێندراوه‌دا داوا له هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و
فه‌رمانگه و مامۆستایانی خوێندنگه و قوتابخانه‌كانی شاری سه‌قز كراوه كه به
بۆنه‌ی حه‌وتووی جیهانیی سڵامه‌تییه‌وه، له كۆڕه‌وێكی گشتیی‌دا به‌شداریی بكه‌ن
و به به‌ڕێوه‌بردنی چالاكیه‌كی گه‌وره‌ی شاخه‌وانیی، رێز له‌م رۆژه جیهانییه
بگرن و به‌سه‌ر كێوی "بێهنام"دا سه‌ركه‌ون.شایانی باسه كه ئه‌م چالاكییه
كاتژمێر ٧ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ٢٥ی خاكه‌لێوه له به‌رده‌م
هونه‌رستانی باهونه‌ر، هه‌ڵكه‌وتوو له گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌ی زانكۆ و له
به‌رانبه‌ر دادگای نوێی سه‌قزدا ده‌ست پێده‌كات.
نظرات شما عزیزان: